له قه‌زاى چۆمان له سمینارێكدا له‌ژێر ناوى" ئه‌نفله‌وه‌نزاى به‌راز و چۆنیه‌تى خۆپاراستنى" د. هێمن محه‌مه‌د باسى له ده‌ركه‌وتنى ئه‌نفله‌وه‌نزاى به‌راز كرد‌و چۆنیه‌تى خۆپاراستنى شى كرده‌وه. وه‌هه‌روه‌ها له‌م دیمانه‌یه‌دا ئه‌مه‌شى خسته رِوو ئه‌گه‌ر بێت و ولاَتێك تووشى ئه‌م ڤایرۆسه بێت مه‌زه‌نده ده‌كرێت به ملیاره‌ها دۆلار زه‌ره‌ر مه‌ند بێت.
سازدانى: كه‌ریم سمكۆ-چۆمان

پرِۆفایل...
د. هێمن محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، له‌ساڵى 1980 له شارى هه‌ولێر-رووناكى له دایك بووه.
له ساڵى 2004-2005 ده‌رچووى كۆلێژى پزیشكى ڤێرتێرنه‌رى زانكۆى ده‌هۆكه.
له ساڵى 2007 له بنكه‌ى كه‌ره‌نتینى به‌یته‌ره‌ى حاجى ئۆمه‌راندا ده‌ست به‌كار بووه تاكو ئێستا.
نامیلكه‌كانى د. هێمن محه‌مه‌د ...
1- ئه‌نفله‌وه‌نزاى باڵنده 2006.
2- نه‌خۆشیه‌كانى ماسى 2007.
3- ده‌ست نیشانكردنى نه‌خۆشى زه‌رتك له سه‌ربرِخانه‌كاندا 2008.
4- ئه‌نفله‌وه‌نزاى به‌راز 2009.
سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ى سه‌رچاوه‌ى ئه‌م ڤایرۆسه‌و نیشانه‌كانى، د. هێمن محه‌مه‌د گوتى" سه‌رچاوه‌ى ئه‌م ڤایرۆسه (hlnl) a ئه‌م جۆره‌ى ئێستاكه هه‌یه پێش ئێستاش جیاكراوه‌ته‌وه له مرۆڤ و ئاژه‌ڵه‌كاندا، به‌لاَم له رووى جیناته‌كانى جیاوازه له