| به‌شه‌كان |
|
|
 |
| بڵاوكردنه‌وه‌ی كورته‌په‌یام |
|
|
 |
|
سه‌ره‌كی » 2009 » April » 7 » ئیمان یه‌كێكه له‌گرنگترین ره‌گه‌زو مه‌قوله‌كانی كایه‌ی ئه‌خلاقی ئایینی/به‌شی دووه‌م و كۆتایی
ئیمان یه‌كێكه له‌گرنگترین ره‌گه‌زو مه‌قوله‌كانی كایه‌ی ئه‌خلاقی ئایینی/به‌شی دووه‌م و كۆتایی | 2:01 Am |
ن: د.مسته‌فا مه‌له‌كیان
و: كامه‌ران مه‌لا ئه‌حمه‌د
ناڕونی چه‌مكی ئیمان:-

ئایا ئه‌و وێناكردنه‌ی له‌م ڕێگه‌یه‌وه له‌زیهنماندا وێنامانكردووه، وێناكردنێكی ته‌واو و بێكه‌م و كورتیه، هه‌موو سیفه‌ت و تایبه‌تمه‌ندێتیه‌كانی ئیمان، ئه‌و ئیمانه‌ی داوامان لێكراوه، به‌ڕوونی بۆمان ده‌كێشێت و دیاری ده‌كات كه‌له تێكسته پیرۆزه‌كاندا هاتووه؟ واته وێناكردنێكی ته‌واو پڕاوپڕه به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌له تێكسته‌كاندا باسی لێوه كراوه‌و داوامان لێكراوه، وه‌ڵام: نه‌خێر، گومانی تێدانیه ئه‌و سیفه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌توانرێت فراوان بكرێت و سیفه‌تی تریان بخرێته سه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی وردتر له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ئایه‌تانه‌ی له‌قورئاندا له‌سه‌ر ئیمان قسه ده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ندین له‌مپه‌ر بێئه‌وه‌ی ده‌ربكه‌ون ته‌واو وێناكردنی ئیمان ده‌گۆڕن و واتای موفره‌ده‌ی ئیمان باشتر ڕونده‌كه‌نه‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی دروست ده‌ریده‌خه‌ن و ناكۆكیه‌كان وه‌لاده‌نێن و نایهێڵن، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش له‌دیارترین له‌مپه‌ره‌كانن:- یه‌كه‌م/ هه‌موو ئایه‌ت و ده‌سته‌واژه‌كان ته‌نها یه‌ك داتاشراوه له‌داتاشراوه‌كانی (المشتاق) ئیمانیان له‌خۆ نه‌گرتووه، به‌ڵكو چه‌ند زانیارییه‌كیان ده‌رباره‌ی "ئیمان" یان له خۆگرتووه، زۆرێك له‌م ئایه‌تانه هیچ په‌رده‌یه‌ك له‌سه‌روی تایبه‌تمه‌ندێتیه‌كان لاناده‌ن. هه‌ندێجار چه‌ندین ئایه‌ت ته‌نها باس له‌یه‌ك تایبه‌تمه‌ندێتی ئیمان ده‌كه‌ن ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌ك دووباره‌یه ، هه‌ندێجار به‌پێچه‌وانه‌وه یه‌ك ئایه‌ت چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندێتی ئیمان له‌خۆ ده‌گرێت و باسیانده‌كات . هه‌رچیه‌ك و هه‌رچۆنێك بێت ناتوانرێت له‌كۆكردنه‌وه‌ی ئایه‌ت و ده‌سته‌واژه‌كان وێنایه‌كی ورد‌و پڕاو پڕ بۆ ئیمان ده‌ستبخرێت، ته‌نها ئه‌وه‌نده به‌سه كه‌تێبینی ئه‌وه بكه‌ین (812) جار وشه‌ی ئیمان و داتاشراوه‌كانی ئیمان له‌قورئاندا هاتووه، له‌نێوان ئه‌م ژماره‌یه‌و تایبه‌تمه‌ندێتیه‌كانی ئیمان كه‌له‌م كتێبه ئاسمانیه‌دا باسكراون و مه‌ودایه‌كی لێكدورو فراوان بوونی هه‌یه. له‌ده‌ره‌نجامدا ده‌توانین به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی بڵێین "ئیمان" به‌و شێوه‌یه‌ی قورئان باسی لێوه‌ده‌كات و گرنگی پێده‌دات، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندێتیانه‌ی هه‌یه كه‌له‌قورئاندا دیاریكراون و باسكراون، به‌ڵام بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌بكه‌ین كه هه‌ر شتێك ئه‌م تایبه‌تمه‌ندێتیانه‌ی تێدابوو ئه‌وه ئیمانی قورئانیه‌و ئه‌و ئیمانه‌یه كه‌قورئان داوایده‌كات و باسی لێوه‌ده‌كات. به‌واتایه‌كی تر، ئه‌م سیفه‌ت و تایبه‌تمه‌ندێتیانه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و شته‌ی كه‌ئیمایش نیه، وه‌باس له‌و پێكهاتانه‌ش ناكات كه "ئیمان" پێكده‌هێنین، واته ده‌گونجێ شتێكی تر كه‌په‌یوه‌ست بێت به‌دڵه‌وه وێنابكرێت جگه له‌ئیمان، واته ئیمان نه‌بێت، به‌ڵام هه‌ردووكیان (ئیمان و ئه‌وشته‌ی تر كه‌په‌یوه‌ندی به‌دڵه‌وه هه‌یه‌و ئیمان نیه) هاوبه‌شن له‌و سیفه‌ت و تایبه‌تمه‌ندێتیانه‌ی سه‌ره‌وه. دووه‌م/ دروست كردنی هه‌ر شتێك بۆ نمونه وێناكردنی شتێك له‌زیهندا پێشمه‌رجه به‌پێشینه‌یه‌ك كه‌نازانرێت ئایا شتێكی دروست و ڕاسته (ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین له‌ڕاستیدا شتێكی بێمانایه) ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه موفره‌ده‌ی "ئیمان" له‌هه‌موو قورئاندا شتێكی مه‌عنه‌وییه و هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ شته مه‌عنه‌وییه‌كاندا، هاوبه‌شێكی گوته‌یی (لقگی) ته‌نها نیه، واته ته‌نها یه‌ك واتای هه‌یه نه‌ك چه‌ندین واتای هه‌بێت ، هیچ بیرۆكه‌یه‌كی ڕونمان نیه‌و له‌به‌رده‌ستماندا نیه تا ئیمانه‌و گومانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین كه ووشه‌ی "ئیمان" له‌قورئاندا به‌دوو واتا به‌كارهێنرابێت، یان ئاماژه به‌دوو حه‌قیقه‌ت بكات. له‌و پانزه فیچه‌ره‌ی كه‌باسمان كرد له‌سه‌ره‌وه، (س) یه‌كێكه له‌فیچه‌ره‌كان به‌ڵام په‌یوه‌سته به‌و دوو واتایه‌وه، له‌كاتێكدا فیچه‌ره‌كانی تر (15 – س) به‌واتایه‌كی تر به‌كارهاتوون. ئه‌گه‌ر ئاگاداری ئه‌م هاوبه‌شیونه له‌فزیه له‌نێوان ئه‌م دوو واتایه‌دا نه‌بیت، ئه‌وا وێنایه‌كی هه‌ڵه‌مان له‌میانه‌ی ئه‌و (15) فیچه‌ره‌دا ده‌داته پاڵ ئیمان. وه جگه له‌یه‌م واتا هیچ واتایه‌كی ترمان نیه كه ئه‌و پانزه تایبه‌تمه‌ندێتیه وه‌سفی ده‌كه‌ن، ئه‌وكات به‌مه‌ش (15) تایبه‌تمه‌ندێتیمان بۆ چه‌مكی (ئیمان) داناوه‌و وینایه‌كمان بۆ (ئیمان) كردووه له‌كاتێكدا ته‌نانه‌ت یه‌ك به‌ڵگه‌شمان له‌به‌رده‌ستدا نیه كه‌ڕاستێتی ئه‌مه‌مان بۆ بسه‌لمێنێت. بۆ ئه‌وه‌ی وێناكردنه‌كه‌مان ئاڕاسته‌یه‌كی دروستی هه‌بێت ئه‌وه‌یه، ئه‌كه‌م: پێویسته ووشه‌ی (ئیمان) له‌ئیمان له‌یه‌ك واتادا قه‌تیس بكه‌ین و هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندێتیانه‌ی باسمان كردوون چه‌ند تایبه‌تمه‌ندێتیه‌كی یه‌ك حه‌قیقه‌ت بن و یه‌ك حه‌قیقه‌ت وه‌سفبكه‌ن، نه‌ك ببنه تایبه‌تمه‌ندێتی دوو حه‌قیقه‌ت یان زیاتر، به‌ده‌ربڕینێكی وردتر، یان ده‌بێت (ئیمان) له‌یه‌ك واتادا قه‌تیس بكه‌ین تا هه‌موو ئه‌و سیفه‌ت و تایبه‌تمه‌ندێتیانه‌ی باسمانكردن لێره دابنرێت و بخرێنه پاڵ ئه‌و واتایه، یان وادابنێین تێبگه‌ین كه‌ئیمان زیاد له‌یه‌ك واتای هه‌یه، ئه‌وكات له‌سه‌رمان پێویسته به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان بزانین كه (ئیمان) بۆ یه‌كێك له‌م دوو واتایه ده‌گه‌ڕێته‌وه یان بۆ كام واتایان ده‌گه‌ڕێته‌وه، تا ئه‌و واتایه هه‌ڵگری ئه‌م تایبه‌تمه‌ندێتیانه بێت. ئه‌مه‌ش پڕۆسه‌یه‌كه زۆر ئاسان نییه به‌ڵكو زۆرێك له‌لێكۆڵه‌ره‌وانی (مفسی) كتێبه پیرۆزه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی قوڵ و ڕیشه‌دار تیایدا ناكۆكن و بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه. سێیه‌م: كاتێك بۆ تێكسته پیرۆزه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌مه‌به‌ستی وێناكردنی ئیمان له‌زیهنماندا، هه‌ندێ جار تێبینی ده‌كه‌ین كه‌ئایه‌ت و ده‌سته‌واژه‌كان دژ ده‌وه‌ستنه‌وه‌و یه‌كناگرنه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ندێكی تریاندا (ئه‌گه‌رچی دژ هاتنه‌وه‌كه ڕوكه‌شه‌و له‌سه‌ره‌تادا واده‌رده‌كه‌وێت ، له‌خودی خۆیدا ئه‌م دژ هاتنه‌وه‌یه له‌تێكسته‌كاندا شتێكی واقیعی نییه). بۆ نمونه، ئایه‌تی "260"ی سوره‌تی "البقره" كه‌ئیمان و دڵنیانه‌بوون پێكه‌وه كۆده‌كاته‌وه له‌تایبه‌تمه‌ندێتی (8) له‌ڕوكه‌شدا دژ دێته‌وه له‌گه‌ڵ ئایه‌تی (21)ی سوره‌تی (سبا ْ) كه‌له‌وێدا ئیمان له‌گه‌ڵ گوماندا كۆنابێته‌وه (تایبه‌تمه‌ندێتی 10)، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌لێكۆڵه‌ره‌وانی قورئان (المفسیرون) چه‌ندین ڕێگای جۆراو جۆر بۆ لابردنی ئه‌م ڕه‌نگی ناكۆكی و دژ هاتنه‌وه‌یه كه‌ڕووكه‌شه بگرنه‌به‌ر، به‌ده‌سته‌واژه‌یه‌كی ڕوونتر بڵێم: له‌پێناو سه‌لماندنی ئه‌م دژ هاتنه‌وه‌یه‌ی ئایه‌ت و ده‌سته‌واژه‌كان بابه‌تێكی ڕوكه‌شیه‌و ناواقیعی یه، ئه‌م جۆراو جۆریه‌ش له‌به‌كارهێنانی میكانیزمه‌كان بۆ لابردنی دیارده‌ی دژهاتنه‌وه‌یه‌كی ئایه‌ته‌كان ، چه‌ندین وێنای جیاواز سه‌باره‌ت به‌ئیمان له‌زیهنی لێكۆڵكاره‌كاندا گه‌شه‌ده‌كات، ئه‌مه‌ش واده‌كات لێكۆڵكاره‌كان له‌وێناكردنیان بۆ ئیمان و ده‌رباره‌ی چه‌مكی "ئیمان" له‌گه‌ڵ یه‌كتردا نه‌گونجێن و فره بۆچوون بن. چواره‌م: كۆی بیر‌و باوه‌ڕه‌كان (المعتقدات) مرۆڤه‌كان واته كۆی زانسته‌كان و مه‌عریفه‌كان و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی وه‌ریانگرتووه له‌بیروبۆچوونه‌كان كه‌به‌ڕاستیان زانیوه‌و پێیانه‌وه پابه‌ندبوون و جه‌هلی موره‌كه‌بن (نه‌زانینی بێ سه‌روباره)، وه‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌له‌زیهنی خۆیدا هه‌ڵی گرتووه به‌تێكسته پیرۆزه‌كاندا ده‌چێته‌وه ئه‌مه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و چه‌مك و بابه‌ت و حوكمانه‌ی له‌ده‌سته‌واژه‌و ئایه‌ته‌كاندا ده‌رهێناون هه‌ڵێنجاون هه‌یه. هه‌ربۆیه كاریگه‌ریش ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و وێنایه‌ی كه‌له‌م جۆره تێگه‌یشتنه‌دا كورتی ده‌كاته‌وه‌و پێیده‌گات، له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆی بیروباوه‌ڕه‌كانم به‌ته‌واوی ناگونجێ له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕه‌كانتدا، ئه‌وا هه‌ڵێنجانه‌كانم و تێگه‌یشتنه‌كانم جیاوازده‌بن له‌گه‌ڵ هه‌ڵێنجان و تێگه‌یشتنه‌كانت، وه‌ئه‌و وێنایه‌ی له‌زیهنددا كورتی ده‌كه‌مه‌وه جیاواز ده‌بێت له‌و وێنایه‌ی له‌زیهنتدا دروست ده‌بێت به‌پێی تێكسته پیرۆزه‌كان. پێویسته ئه‌وه بزانین كه‌نابێت وادابنێین تێكسته پیرۆزه‌كان خۆیان سه‌رچاوه‌ی حوكمدانن، ئه‌و حوكمانه‌ی دیاریده‌كرێن واته ئه‌و وێنایانه‌ی له‌گه‌ڵ واقیعدا ده‌گونجێن و هاوتای واقیعن، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی مه‌عریفه‌ی ئه‌و حوكمه بزانین كه‌ئه‌م ته‌رازووه ده‌یپێوێت و هه‌ڵی ده‌بژێرێت و وێنا جیاوازه‌كانمان بۆ ئه‌م حوكمه ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه به‌خێرایی ده‌گۆرێت و بێ ئه‌وه‌ی هیچ ناكۆكیه‌ك چاره‌بكات و جیاوازییه‌كان له‌یه‌كتر جودا بكات، به‌پێی توانا ده‌توانرێت ئه‌م واتایه به‌شێوه‌یه‌كی تر وێنابكرێت، ئه‌ویش بریتیه له‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته له‌وانه‌یه ڕاستنه‌بێت به‌ڵكو شتێكه زۆر شیمانه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه‌دوو لێكۆڵه‌ر پابه‌ندبن به‌تێكسته‌كان و ڕووكه‌شی تێكسته‌كان به‌شێوه‌یه‌ك لێكۆڵكارییه‌كان وادابنێت و پێیان وابێت جگه له‌و دوو واتا ڕووكه‌شیه هیچ واتایه‌كی تر هه‌ڵنه‌گرن، له‌كاتێكدا هیچ كامیان به‌ڵگه‌ی ته‌واو و قسه هه‌ڵنه‌گریان به‌ده‌سته‌وه‌نیه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش دا یه‌ك واتا ده‌ستناخه‌ن له‌تێكستێكدا، به‌ڵكو بۆ یه‌ك تێكست دوو لێكدانه‌وه‌یه ده‌كه‌ن. شتێكی گونجاونیه بوترێت تێكسته‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێك له‌و دوو لێكۆڵینه‌وانه حوكمده‌كه‌ن و پشتڕاستكه‌ره‌وه‌ی یه‌كێكیانن، ته‌نها مه‌گه‌ر یه‌كێك له‌و دووانه (ئه‌و لایه‌نه‌ی ته‌فسیره‌كه پێمان وایه تێكسته‌كه كه‌له‌گه‌ڵیه‌تی و هاوتان، وه‌رگێڕ) ته‌واو پابه‌نده به‌تێكسته‌كه‌و به‌شی دیاری تێكسته‌كه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ردوو ته‌فسیره‌كه وه‌كو یه‌ك به‌ورده‌كاریی تێكسته‌كه‌وه پابه‌ندبوون، ئه‌وه وه‌ك ئه‌وه وایه تێكسته‌كه حوكمه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵپه‌سێرێ و به‌بێده‌نگی بمێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌و واتایه نا كه هه‌ردوولا ڕاستبن و ڕاست بڵێن و هه‌ردووكیان هه‌ڵگری حه‌قیقه‌تبن و له‌سه‌ر حه‌قبن، به‌ڵكو ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر ڕێگایه‌كی تر هه‌بوو به‌ئاشكرا كردن و ده‌رخستنی به‌شی نادیار‌و وتنی شتی نه‌وتراو له‌سه‌ر تێكسته‌كه، ئه‌وا ئه‌و كات كامیان له‌و دوو لایه‌نی پێشوو له‌سه‌ر حه‌قن؟ به‌ڵام ڕێگه‌ی سێهه‌م (لێكدانه‌وه‌ی سێهه‌م) ڕێگای پشت به‌ستن به‌خودی تێكسته‌كه نیه له‌هه‌موو كات و بارێكدا. ئه‌م چوار له‌مپه‌ره، كۆتا له‌مپه‌ریان گرنگترینیانه، گۆڕانێكه بێده‌ستخستنی وێنایه‌ك بۆ ئیمان ده‌توانێت گرفته‌كه چاره‌سه‌ربكات، بێده‌ستی و نه‌توانین له‌ده‌ستخستن و هێنانه‌كایه‌ی وێنایه‌كی به‌رجه‌سته‌یی بۆ ئیمان، ده‌بێته هۆی زه‌مینه سازییه‌ك بۆ له‌دایك بوونی چه‌ندین بواری گفتوگۆ و گه‌ڕان و ناكۆكی و وه‌رنه‌گرتن و قبوڵ نه‌كردنی بۆچوونی یه‌كتری. هه‌روه‌ها ده‌ست به‌تاڵ نه‌بوونی موفه‌سیره‌كان و موته‌كه‌للیمه‌كان و فیله‌سوفه‌كان له‌چالاكی فیكری تایبه‌ت به‌باه‌تی ئیمان. هه‌موو ئه‌وانه‌ی تائێستا باسم لێوه‌كردوون ته‌نها به‌مه‌به‌ستی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره‌بووه كه‌به‌زیهنی هه‌ندێ له لێكۆڵكاران و به‌دواداچوواندا دێت، كه‌ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه، بۆچی موته‌كه‌لیمه موسوڵمانه‌كان ناكۆكن له‌كاتێكدا هه‌موویان شوێن یه‌ك تێكستی پیرۆز كه‌وتوون و پێشیان وایه كه‌ئه‌و تێكسته (قورئان) كۆتا حوكم و یاسا‌و شه‌ریعه‌یه بۆ مرۆڤایه‌تی بۆ هه‌موو ناكۆكی و جیاوازییه‌كان؟ ئه‌ی بۆچی ناكۆكبوون و ئه‌م
|
|
بینراوه: 87 |
زیادكراوه له‌لایه‌ن: 2Koshan
| پله‌دانان: 0.0/0 | |
|
|
| شوێنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامان |
|
|
 |
| ڕۆژمێر و ئه‌رشیف |
|
 |
| گه‌ڕان |
|
 |
| هه‌ندێ پێگه‌ی تر |
|
|
 |
| ئێستا |
Total online: 1 Guests: 1 Users: 0 |
 |
|