به‌رێزان
جه‌ماوه‌ری تێکۆشه‌ری کوردستان
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان
سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان
سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی کوردستان
ڕیکخراو و سه‌نته‌رو ناوه‌نده ڕۆشنبیریه‌کان
دوابه‌دوای هاتنی سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین مه‌حمود عه‌باس بۆ هه‌رێمی کوردستان و کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێم و به‌رپرسانی دیکه‌ی کوردستان، ده‌نگۆی ئه‌وه له‌مێدیا کاندا بڵاو کرایه‌وه که ژماره‌یه‌ک ئاواره‌ی فه‌له‌ستینی دێننه کوردستان و نیشته‌جێ ده‌بن.
ئێمه له‌ناوه‌ندی ئاینده بۆ پرسه‌کانی گه‌نج کهناوهندێکی سه‌ربه‌خۆی گه‌نجانه و کار له‌پێناو پرسه‌کانی تایبه‌ت به‌گه‌نج ده‌کات ، هاتنی ئه‌و ئاواره فه‌له‌ستینیانه بۆ باشووری کوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه.
به‌ڕێزان
ئێمه پێمان وایه هاتنی ئه‌و فه‌له‌ستینیانه جگه له‌وه‌ی له‌ڕووی سیاسیه‌وه زیان به‌پێگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌گه‌یه‌نیت له‌ناوچه‌که، ده‌بێته هۆی تێکه‌ڵ بوون به‌هاوکێشه‌ی عه‌ره‌ب – ئیسرائیل، ئه‌مه له‌کاتێکدایه زیاد له 20 ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی هه‌ن و گوایه دژایه‌تی ئیسرائیل ده‌که‌ن، به‌ڵام ئاماده‌نین ئه‌م هاو زمان و نه‌ته‌وه‌و ره‌گه‌زانه‌ی خۆیان داڵده بده‌ن.
هاوکات پێمان وایه ئه‌م فه‌له‌ستینیانه کۆمه‌ڵێ کێشه‌ی ئابووری و ئه‌منی و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ئاینده دا توشی کۆمه‌ڵگای کوردی ده‌که‌ن و .
هه‌روه‌ها ناشبێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بچیت هه‌ر ئه‌م ئاواره فه‌له‌ستینیانه بوون له‌سه‌رده‌می سوپای ڕژێمی فاشیستی سه‌دام زۆرێکیان پله‌ی جۆراو جۆیان هه‌بوو له‌و سوپایهداو له‌سه‌ر کوشتنی ڕۆڵه‌ی کورد، نۆت شوجاعهیان وه‌رده‌گرت و مولازم موحسین نمونهیهکیانه.
ئێمه له‌کاتێکدا هاتنی ئه‌و فه‌له‌ستینیانه بۆ باشووری کورستان ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه ، هاوکات داوا ده‌که‌ین له‌بری ئه‌وه‌ی هاوکاری ئاواره‌ی فه‌له‌ستینی بکه‌ین، هاوکاری برا کورده‌کانی خۆمان بکه‌ین له‌که‌مپه‌کانی ( مه‌خمور و کاوه‌و ،،،،هتد) که هاو زمان و نه‌ته‌وه‌و ره‌گه‌زی خۆمانن.
لێره‌وه داوا له‌هه‌موو لایه‌ک ( ده‌سه‌ڵات و گه‌ل) ده‌که‌ین به‌گرنگیه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه هه‌ستیاره بکه‌ن و ڕیگه نه‌ده‌ن ژماره‌یه‌ک ئاواره‌ی فه‌له‌ستینی له خاکی باشووری کوردستان نیشته‌جێ ببن که له‌ئاینده‌دا ده‌یان کێشه‌ی جۆراو جۆر توشی کۆمه‌ڵگای کوردی ده‌که‌ن، هاوکات وه‌ک ناوه‌ندی ئاینده بۆ پرسه‌کانی گه‌نج ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه پاڵ ئه‌و ده‌نگانه‌ی کار ده‌که‌ن دژی هاتنی ئه‌و فه‌له‌ستینیانه ، هاوکات له‌ڕێگه‌ی کاری مه‌ده‌نیه‌وه به‌هاوکاری ڕێکخراوه‌کانی تری کۆمه‌ڵی مه‌دنی دژی ئه‌م کاره ده‌وه‌ستین و کار ده‌که‌ین بۆ ڕێگه‌گرتن له‌هاتنیان.
ناوەندی ئایندە بۆ پرسەكانی گەنج
هه‌ولێر: باشووری کوردستان 1 / 5 /2009
|