| به‌شه‌كان |
|
|
 |
| بڵاوكردنه‌وه‌ی كورته‌په‌یام |
|
|
 |
|
سه‌ره‌كی » 2009 » June » 10 » له چۆمان، برِۆ حه‌مام نان بخۆ..!
له چۆمان، برِۆ حه‌مام نان بخۆ..! | 3:39 Pm |
كه‌ریم سمكۆ - چۆمان

له‌وانه‌یه زۆرێك له خوێنه‌ره خۆشه‌ویسته‌كان كاتىَ ئه‌م ناونیشانه ده‌بینن قێز بكه‌نه‌وه، یاخود لایان سه‌رسام بێت و به جۆرێك كه بڵێن گه‌رماو و نان خواردن كوجا مه‌رحه‌با؟ وهلىَ كاتىَ ده‌گه‌نه ناوه‌رۆكى بابه‌ته‌كه مه‌به‌ستى بابه‌ته‌كه‌تان بۆ ئاشكرا ده‌بێت، گومانى تێدا نیه كه هه‌میشه حكوومه‌تى هه‌رێم له زۆربه‌ى بواره‌كانیه‌وه پرِۆژهى خزمه‌تگوزارى گه‌یاندۆته گشت شوێنێك و قه‌زاى چۆمانیش بێبه‌ش نه‌بووه له‌م خزمه‌تگوزاریانه كه بوونه‌ته جێگاى دڵخۆشى هه‌موو لایه‌ك، ئه‌گه‌ر بێت و سه‌یرێكى شارۆچكه‌ى چۆمان بكه‌ین له زۆربه‌ى بواره‌كانه‌وه خزمه‌تگوزارى پێگه‌یشتووه، وهلىَ هه‌ر كه ده‌گه‌مه پرِۆژهى گه‌رماوى گشتى یهكرِاست وهستانیچكى له‌ناكاو پێشم ده‌گرێت و هیچم بۆ ناگۆترێت! تۆ بڵێى حیكمه‌ت له‌وه چى بێت حكوومه‌تێك گه‌رماوێك به جوانترین شێوه و له‌سه‌ر رِووبهرێكى زۆر و به بودجه‌یه‌كى چه‌ور دروست بكات و دوایش بیداته كه‌رتى تایبه‌ت و هاولاَتیهك بیگرێته‌وه، بهلاَم كاركردنى كه‌متر له مانگێك بێت و ته‌واو!! ئایا حكوومه‌ت ته‌نیا مه‌به‌ستى ئه‌وه‌یه كارێك بكات و بیداته كه‌رتى تایبه‌ت و پاره وه‌رگرێت و به‌س؟ ئایا حكوومه‌ت پێیناخۆشه هاولاَتیان سوود له پرِۆژهكانى وه‌ربگرن؟ ئایا حكوومه‌ت كه كارێك ده‌كات مه‌به‌ستى خزمه‌تكردن نیه به رِۆڵهكانى؟ ئاخر خۆ شارۆچكه‌ى چۆمان ده‌مێكه بێبه‌شه له تهرمیناڵێك بۆ ئۆتۆمبیله‌كانى هێڵى سۆران و هه‌ولێر و رانیه‌و ...هتد، ده‌مێكه چۆمان بێبه‌شه له هۆڵێك بۆ بۆنه ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، نه‌ده‌كرا له‌شوێنى ئه‌م گه‌رماوه ئه‌م پرِۆژانه جێبهجىَ كرابوان؟ به‌راست خۆ بینایه‌ى باخچه‌ى ساوایانیشمان هه‌ر نیه، ئیدى ئه‌مانه ده‌مبه‌نه خه‌یاڵێكى درێژ‌و نامهێننهوه سه‌ر رِیتمى جاران، ئێستاش له حیكمه‌ت و تهلسمى ئه‌م سیحره ناگه‌م، هه‌رچه‌نده ده‌یبه‌م و دهیهیچنم نازانم لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار بۆچى ئه‌م گه‌رماوه زه‌به‌لاحه‌یان دروست كرد! تۆبڵێى هاولاَتیانى چۆمان حه‌ز له خۆشووشتنى گه‌رماوى ده‌ره‌وه نه‌كه‌ن؟ چه‌ند جارێك ئه‌م گه‌رماوه كراوه‌ته كۆگاى دوكانداره‌كانى چۆمان و چه‌ند جارێكیش به خاڵى قوفڵ دراوه‌و چه‌ند جارێكیش پێیان ده‌گۆتم وه‌ره راپۆرتێك ئه‌نجام بده كه گوایه كراوه‌ته چایهخانهى فه‌نته‌ڵۆس و دواى به‌هه‌ر جۆرێك بوو ئهوىَ رۆژىَ به مه‌به‌ستى ریپۆرتێك گه‌یشتمه ئه‌و ناوه به‌راستى جوان بوو، حه‌وشه‌كه‌ى كراوه‌ته گه‌راجى ئۆتۆمبیله‌كان و كه گه‌یشتمه به‌ر ده‌رگاى حه‌مامه‌كه تابلۆیه‌كى سهرنجرِاكێشم هاته به‌ر چاو! كابرایه‌ك له‌سه‌ر كورسى دانیشتبوو ئیدى لێى حاڵى بووم كه ناوبراو خودان مهتحهمه، مهتحهمچى ده‌یگوت" ئه‌م گهرماوهم بهكرىَ گرتووه له‌و كابرایهى كه حه‌مامه‌كه‌ى له حكوومه‌ت وه‌رگرتۆته‌وه!!" زۆر حه‌زم كرد وێنه‌یه‌ك بگرم بۆ ئه‌وه‌ى به ره‌نگیش خویچنهران پێى ئاشنا بووبان، ئه‌مما خاوه‌نى چێشتخانه‌كه وتى" نه‌ك تۆ، كه‌س ناتوانێت وێنه‌ى مهتحهمهكهم بگرێت" دیار بوو ئه‌و رۆژه مشته‌رى نه‌بوون بۆیه نه‌مویست له‌گه‌ڵم به كێشه بێت، ئه‌زانى چه‌نده جوان بوون تابلۆى گه‌رماوى گشتى چۆمان و چێشتخانه‌و مهتحهمى فلاَن له ته‌نیشت یه‌كه‌وه..لێره‌دا پێویسته لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ئه‌گه‌ر ئه‌و هاولاَتیهى گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت ده‌كات و به كاره‌كه‌ى خۆیشى هه‌ڵنه‌ستێت پێویسته ئیجرائات بكات و نه‌ك ته‌نیا گه‌ره‌كى بێت پاره كۆبكاته‌وه‌و به‌س! چونكه له‌زۆر لایه‌نه‌وه كاریگه‌رى نێگه‌تیڤى ده‌بێت و له‌وانه‌یه من و تۆ‌و زۆرێكى دیكه‌ش هه‌ڵوێستى وامان هه‌بێت كه حكوومه‌ت كارێكى پىَ راسپاردین، ئه‌مه‌ش به‌راى من ده‌چێته خانه‌ى گه‌نده‌ڵیه‌وه چونكه بوونى ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه پێویستیه‌كى هه‌نوكه‌ییه به‌تایبه‌تى له قه‌زایه‌كى وه‌ك چۆمان كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ ولاَتێك..
|
|
بینراوه: 94 |
زیادكراوه له‌لایه‌ن: 2Koshan
| پله‌دانان: 0.0/0 | |
|
|
| شوێنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامان |
|
|
 |
| ڕۆژمێر و ئه‌رشیف |
|
 |
| گه‌ڕان |
|
 |
| هه‌ندێ پێگه‌ی تر |
|
|
 |
| ئێستا |
Total online: 1 Guests: 1 Users: 0 |
 |
|