دڵشاد تاقانه
Dlshadtakana@yahoo.com

شاراوه نی یه شاری کۆیه لانه‌ی یان کۆکه‌ره‌وه‌ی ووزه و توانای چه‌ندین که‌ڵه ناوداری خزمه‌ت گوزاری ڕێگای کوردستان کوردایه‌تی بووه شاری شه‌هیدان شاری حاجی ... چه‌ندین شاناوی تری شایسته‌یه . مه‌ڵبه‌ندێکی چالاکی هونه‌ر و داهێنان بووه گۆڕه‌پانی بێ ئه‌وسه‌ری سوار چاکانی هه‌ستیار و وێژه‌وان ، ژه‌نیار ، گۆرانیبێژان ... که به‌هره و به‌رهه‌مه‌کانیان ستایلی تایبه‌ت و مایه‌ی شانازی هه‌مووانه .
شه‌وانی کۆیه بریتی بوو له کۆبه‌ندی هونه‌ره جوانه‌کان ، خوێندنگای فێربوون و پشووی حه‌سانه‌وه‌ی خواست و ئاره‌زووه‌کان به هۆنراوه ژه‌نیاری ئاوازخوانی ده‌ڕازایه‌وه به‌بێ شانۆ ئامرازی ده‌نگ هیچ جۆره توانایه‌کی ته‌کنه‌لۆژی له شوێنێک کۆده‌بوونه‌وه شه‌ویان ده‌کرده چراخانی هونه‌ری بڵندگۆ ده‌نگی گۆرانی مه‌که‌ن مه‌نعی عاشقانی مه‌لا ئه‌سعه‌د ، ئه‌وه‌ل سه‌حه‌ره‌ی خاره سێوه ، شیرین به‌هاره‌ی خاره تایه‌ر ، ده‌چمه باغی حه‌مامۆکێ ی مه‌لا ئه‌حمه‌دی حافز بوو .... کێ به‌رکێ ی هۆنراوه‌کانی حاجی قادر و مه‌لای گه‌وره ، جه‌لال جۆبار ، سامی عه‌وداڵ ، عوسمان عه‌ونی ... چه‌ندین ناوداری تریش هه‌ریه‌که‌یان توانای به‌هره‌مه‌ندی خۆی نمایش ده‌کرد .
شه‌وانه مێزگردی ڕۆشه‌نبیری و ئاڵوگۆڕی بیر و ڕاکان بوو خامۆشکردنی هه‌سته‌کان جۆشده‌ری توانا هونه‌ریه‌کان بوو عاشقانی شه‌وانه گوێگری سهرسوانه و به‌رده‌رگا هانده‌ری هه‌مووان بوون .
هونه‌ری ڕه‌سه‌ن خۆڕسکه سه‌رکه‌وتوو نه‌مر ده‌بێ به هۆنراوه‌ی وشه به‌پێز ئاوازکاری به‌سه‌لیقه ژه‌نیاری په‌نجه ناسک ده‌ربڕینی گۆرانیبێژ به تێکڕای گونجان و پهیوهستانی هه‌موو لایه‌نه‌کانی به‌رهه‌مه‌که ده‌بێته شاکاری هونه‌ری .
جوانی ڕه‌زان و سه‌یرانگاکانی حه‌مامۆک ، که‌نده‌کۆخ ، سه‌رکانی له ، کانی بسکان ، ئۆمه‌رخوچان ، مه‌نزڵگای شێخی شێخ موسرێ ، باپیر فه‌قێ حمه‌د و ده‌روێش خدر . سه‌رکێشی که‌کۆن له هه‌مبه‌ر باواجی و هه‌یبه‌سوڵتان خۆی به‌شای تاج هه‌ڵگری قشڵه له کۆیه و ئه‌وانیش به سنور پارێزان هه‌وێنی سروش و سه‌رنج کێشی هه‌ستی هونه‌ریان بوو .
ڕوان و دیده‌ی ئاماده‌بوان له جێ ی وێنه و کامیرا بوونه نیشانده‌ری سه‌رگوزشته‌کان که له هه‌ریه‌کیان بپرسی به ڕامان و هه‌ستێکی خاوی پڕ له داخ بۆ یاده‌کانی شه‌وانی کۆیه ده‌دوێ دروود و ستایش ده‌کا ئه‌و شه‌وانه‌ی چه‌ندین که‌ڵه هونه‌رمه‌ندی پێگه‌یاند بۆ ئێمه‌ش بووه ناو نیشان .
|