عهتاقاجرى
ataqajri@yahoo.com

من نهم ویست شتێك بنوسم كه بۆنى لایه‌نگرى كردنى لىَ بیت بهلاَم هه‌ندیك نوسین كهجوَریكه له مزایهدكردن لهسهرئهوانى تر ناكرىَ لىَ ى بىَ ده‌نگ بین چونكه سه‌رئه‌نجام به‌رپرسیاریه‌تى نیشتمانى له‌ئه‌ستۆى ههمهموومانه و هه‌موان سه‌رنشینى یه‌ك كه‌شتین نابێت ده‌سته‌وه‌ستان بین له‌وه‌ى كاتێك كه‌شتیه‌كه‌مان رِوبهرِوى هه‌رمه‌ترسیه‌ك ده‌بێته‌وه و له‌وه‌ش زیاتر ده‌بێت كه‌شى ناو كه‌شتیه‌كه والىَ بكه‌ین وه‌ك چۆن له گه‌شت و سهیرانین بهبىَ ئه‌وى داوامان لىَ بكرێت خۆمان هه‌ستین به یارمه‌تى و هاوكارى یه‌كتر كاره‌كانمان بهرِى بكه‌ین و نمونه‌یه‌كى جوان له واتاى پێكه‌وه ژیان پێشكه‌ش بكه‌ین له‌برى ئه‌وه‌ى كار بۆ جوانكردنى خۆمان بكه‌ین له سه‌ر حسابى ناشرین كردنى ئه‌وانى تر..
ئه‌ڵبه‌ته زۆرن ئه‌و نوسینانه كه به‌و زمانه ئه‌دوێن بهلاَم من نوسنێكى به‌رێز( هۆگرغهریب)م به‌رچاو كه‌وت كه داواى ده‌ست لهكاركێشانهوى له پارێزگارى هه‌ولێر كردبوو له‌ویشه‌وه كۆمه‌ڵێك قسه‌و باسى تر‌ى كردبوو،بۆیه برِیارى منیش بۆ ئه‌م وهلاَمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رگرى كردن نى یه بهلاَم جۆریكه له باڵانس(هاوسه‌نگى) رِاگرتن و به‌رچاو رِونى یه وهلاَمیكه بۆ كۆى ئه‌و قسه‌و باسانه‌ى كه كراون و ده‌كرێن. خۆینهرانیش ده‌توانن سه‌رپشك بن و به‌و هیوایه‌ى هه‌ستى هیچ كه س ولایه نیكم بریندار نه‌كردبێت و سنورى ئازادییه‌كانى كه‌سم نه‌به زاندبێت..بۆیه لێره‌وه ده‌لێم.......به‌رێزان.........
ده‌ست گرتن به شه‌رعیه‌تى میژووى وشۆرشگێرِى قۆرخ كردنیان بۆ گه‌یشتن به دهسهلاَت و به‌رده‌وام كردنى ...گه‌نده‌ڵیه.....
ئه‌ى ده‌ست گرتن و بانگه‌شه‌كردن بۆ شه‌رعیه‌تى ئیلاهى و جێنشینى ى كردنى خوا چى ناوبنێن؟
تاپۆكردنى بازنه‌ى نیشتمان په‌روه‌رى و كوردایه‌تى له‌سه‌ر چه‌ند پارت و لایه‌نیك و ده‌ركردنى ئه‌وانى تر لهبازنهكه و به خاین و خۆفرۆش له قه‌ڵه‌م دانیان......گه‌نده‌ڵیه...
ئه‌ى قۆستنه‌وه و تاپۆكردنى ئاینى زۆرینه‌ى خه‌ڵك له ژێر په‌رچه‌م و به‌رنامه‌ى چه‌ند پارتێكى كه‌مینه چى ناو بنێن؟
دابه‌شكردنى دهسهلاَت و نه‌بونى دادپه‌روه‌رى سیاسى و كۆمهلاَیهتى و ئابورى...گه‌نده‌ڵیه...
ئه‌ى نوكته وچیرۆكى پشكه گۆشته‌كه چى ناوبنێن؟
به‌كارهینانى دارایى ولاَت بۆ به‌رژه‌وه‌ندى كه‌س و تایبه‌تى و حیزبى.......گه‌نده‌ڵیه....
ئه‌ى به‌كارهێنانى ئه‌و خێره‌ى بۆ خوایه و دواتر دزینى له خوا‌و به‌كارهێنانى بۆ ریكلام وبه‌رژه‌وه‌ندى حیزبى چى ناوبنێن؟
ئه‌گه‌ر شهرِى ناوخۆ و ههڵگیرسێنهرانى كێبهركىَ ى دوحیزب گه‌نده‌ڵى و تاوان بێت.
ئه‌ى بازرگانى كردن له نێوانیان چى ناو بنێن؟
ئه‌گه‌ر دیمكراس دهسهلاَتى گه‌ل بێت ئه‌ى په یوه‌ندى ئیسلام و دیمكراسى له كۆىَ دابنێن؟
ئه‌ى دهسهلاَتى خوا چى لىَ بكه‌ین؟
ئه‌گه‌ر دیمكراتى بهبىَ به‌نده‌كانى مافى مرۆف جۆرێك بیت له دیكتاتۆرى ئه‌ى دیمكراتیهتهكهى ئێوه بهبىَ ئه‌و مافانه چى ناو بنێن؟
ئه‌گه‌ر به‌نده‌كانى مافى مرۆڤ سه‌ربه‌ستى مرۆڤه كان دابین بكات له هه‌ڵبژاردنى هه‌ر بیر‌و رِاو ئاینێك ئه‌ى ئه‌م جۆره ئازادییه له كۆىَ ى ئه‌وه‌ى ئێوه په‌یدابكه‌ین؟
ره‌نگه بڵین ئایه‌تمان هه‌یه كه ده‌ڵێت زۆركردن له دیندا نى ئه‌مه ئه‌و ئازادییه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات ئه‌ى ئاگرى جه‌هه‌نه‌م و ئه‌و سزایانه‌ى كه ئه‌گه‌ر هاتوو له ئیسلام به‌ولاوه ئاینیكى ترمان هه‌ڵبژارد چى ناو بنێن ؟
ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌ستى بیركردنه‌و به‌ره‌و ئازادیمان به‌ریت و عه‌قڵ پێوه‌رى یه‌كه‌م بێت بۆ شیكردنه‌وه‌و لیكدنهوى ده‌قه كان واته عه‌قڵ پێش ده‌ق بكه‌ویت بایه‌خیش هه‌ربۆ ئه‌وبێت
ئه‌ى سه‌ربه‌ستى بیركرنه‌وه ته‌نها له‌خواو دهسهلاَتهكانى و به‌دوو كه‌وتنى عه‌قڵ بۆ ده‌ق و به‌پاشكۆ بونى عه‌قڵ بۆ ده‌ق چى لىَ ناوبنێن؟
|