| به‌شه‌كان |
|
|
 |
| بڵاوكردنه‌وه‌ی كورته‌په‌یام |
|
|
 |
|
سه‌ره‌كی » 2009 » June » 15 » باڵه‌كایه‌تى به‌دیهێنه‌رى كوردستانی ئیمرِۆ..
باڵه‌كایه‌تى به‌دیهێنه‌رى كوردستانی ئیمرِۆ.. | 12:44 Pm |
كه‌ریم سمكۆ - چۆمان
Kerim_smko@yahoo.com

گومانى تێدا نیه كه ده‌ڤه‌رى باڵه‌كایه‌تى جگه له لانكه‌ى شۆرشه یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى بزاڤى رزگارى خوازى كوردستان بووه، هاوكات پێگه‌ى سه‌ره‌كى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و جێگاى هه‌موو ئه‌و به‌رپرسه بهرِێزانه بووه كه ئێسته له‌سه‌ر كورسى دهستهلاَت له نێو كوردستان و عێراقیش بالاَدهستن. هیچ كامێكیان نیه كه یادگارى و به‌سه‌رهاتى خۆش و ناخۆشى له‌م ده‌ڤه‌ره ره‌نگینه نه‌بووبێت.. جگه له‌وه گوند‌و دێهاته‌كانى له‌ژێر ده‌ستى چه‌پۆكى رژێمه یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى به‌غدا سوتێندراو‌ن و خه‌ڵكه‌كه‌ى ئاواره بووه بۆ كۆمه‌ڵگا زۆره‌ملێكان، خاكه به‌پیت و بهرهكهتهكهى به سه‌ربازى ون مین رِێژكران و چه‌نده‌ها كه‌سى ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته‌ى كردۆته قوربانى و چه‌ندانى تریشى كه‌مئه‌ندام كردوون كه ئێستاشى له‌گه‌ڵدا بێت ئه‌م كێشه‌یه بنبرِ نه‌كراوه، ئه‌مه جگه له چه‌ندان شه‌هیدو بۆمبا باران كردنى لادێكان و راگواستنى هاولاَتیانى به‌پێخاوسى و له‌ژێر لووله‌ى تفه‌نگ و سكى برسى و جێهێشتنى سه‌روه‌ت و سامان و مهرِو مالاَت و ...هتد، ئیدى ئه‌مانه مشتێكن له خه‌روارێك له لانكه‌ى شۆرشه‌كان، هێشتاش ئێمه شانازى به‌م قوربانى و ماڵوێرانیه‌ى خۆمان ده‌كه‌ین بۆ وه‌ده‌ست هاتنى كوردستانێكى ئازادى وه‌ك ئیمرِۆ كه هه‌رتاكێكمان له‌لاى خۆمانه‌وه "ئه‌گه‌ر نكۆڵى نه‌كه‌ین و له راستى لانه‌ده‌ین" هه‌ستى پىَ ده‌كه‌ین. بۆ ئێمه سه‌ربه‌رزیه كه هه‌موو جارێك له‌سه‌ر زوبانى سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى حكوومه‌ت ئه‌وه دوپاتده‌كرێته‌وه كه باڵه‌كایه‌تى شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌كانى شۆرش و ماڵى سه‌ركردایه‌تى سیاسى كورد و هه‌موو ئه‌و ده‌زاگا رۆشنبیریانهو رادیۆ و چه‌ندانى تر بووه. بهلاَم پرسارهكهم لێره‌دا خۆى ده‌بینێته‌وه، ئایا له‌سه‌رده‌مى ئیمرِۆدا كه كوردستانێكى ئازاد‌و سه‌ركردایه‌تى سیاسى كورد له عێراق بالاَدهست و خاوه‌ن حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و به‌خۆمان برِیار ده‌رو له‌سه‌روى هه‌مووشیانه‌وه سه‌رۆكى كۆمار‌و هه‌رێم و حكوومه‌ت خۆشبه‌ختانه كوردن و كوردیان به جیهان ناساندوه ده‌بێت ده‌ڤه‌رێكى وه‌ك باڵه‌كایه‌تى ماڵى كۆنى ئه‌م سهركردایهتیهو ئه‌م كوردستانه‌ى ئێستا به‌م جۆره پشت گوىَ بخرىَ ؟ من هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌ت هه‌موویان جارانى سفر ناكه‌م، به‌ڵكو ئه‌مه جیگاى ده‌ست خۆشیه، ئه‌مما هاولاَتیان و خاك و به‌ردى ئێره زیاتر ده‌خوازن حكوومه‌ت پرِۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كانى بگه‌یه‌نێته باڵه‌كایه‌تى و به‌تایبه‌تى كه خاوه‌ن سنورێكى ستراتیژى نێوده‌وڵه‌تین و له رِووى رێك و پێكیه‌وه به یه‌كه‌م سنوور دانراوه، بێگومان ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكى ئابوورى پرِبایهخى هه‌یه بۆ حكوومه‌تى كوردستان له رِووى بازرگانیه‌وه. ئینجا ئه‌م ده‌ڤه‌ره كه به درێژایى مێژوو له‌خه‌بات و به‌رخۆدان نه‌وه‌ستاوه بۆ وه‌ده‌ست هاتنى كوردستانێكى وه‌ك ئیمرِۆ، ده‌ڤه‌رێك ئێسته خاوه‌ن پێگه‌یه‌كى رۆشنبیرى و خودان چه‌ندان گه‌نجى چالاكى نێو هه‌موو كایه‌كانى ژیان و له‌هه‌موو بوارێكه‌وه جێپه‌نجه‌یان دیاره، چه‌ندان رێكخراوى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له‌م ده‌ڤه‌ره بوونیان هه‌یه و گه‌نجه‌كان به خۆبه‌خشى كارى لتێدا ده‌كه‌ن..جگه له‌مه ئه‌وه‌ى گه‌ره‌كمه و پێویستیه‌كى هه‌نووكه‌ییه بۆ بره‌ودان به بزاڤى رۆشنبیرى له‌م ناوچه‌یه، كردنه‌وه‌ى ده‌زگایه‌كى راگه‌یاندن و رۆشنبیریه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو چین و توێژێكى ئه‌م ناوچه‌یه به‌هره‌و تواناكانیان بخه‌نه گهرِ بۆ به‌رو پێش بردنى كۆمه‌ڵگاكه‌یان له‌دونیاى راگه‌یاندندا..گه‌ر سه‌یرى شار‌و شارۆچكه‌كانى تر‌ى كوردستان بكه‌ین، باڵه‌كایه‌تى هیچى كه‌متر نیه له‌و ناوچانه‌ى كه ده‌زگایه‌كى رۆشنبیرى لێكراوه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵێك كه‌سى چالاك كارى تێدا ده‌كه‌ن بۆ به‌رو پێش چوونى كۆمه‌ڵگاكه‌یان، لێره‌دا مه‌نزوورم ئه‌وه‌یه گه‌ر پێشمه‌رگه بۆ خه‌باتى نه‌ته‌وه‌كه‌ى زامدار بىَ یاخود گه‌ر شه‌هیدیش بێت چاوى له‌خزمه‌ت كردنه بۆ ئایینده‌ى منداڵه‌كانى، باڵه‌كایه‌تیش كه سوتاوى ئایینده‌ى ئه‌م كوردستانه ره‌نگینه‌یه، پێویسته چاره‌سه‌ر بكرىَ و گه‌نج و لاوه‌كانى و رۆشنبیره‌كانى ئه‌م ده‌ڤه‌ره به ده‌زگایه‌كى رۆشنبیرى و راگه‌یاندن ئاشنابن بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌ت به هه‌موو چین و توێژێكى ئه‌م ده‌ڤه‌ره بگه‌یه‌نێت، لێره‌دا ئه‌مه دهگهرِێتهوه سه‌ر وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و یاخود هه‌وڵ و ره‌نجى ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنانه‌ى كه بوونیان هه‌یه له كوردستان هه‌ر وه‌ك چۆن له شوێنه‌كانى تر ده‌زگاى له‌مشێوه‌یان كردۆته‌وه بۆ خزمه‌ت كردن ، به‌مجۆره‌ش له باڵه‌كایه‌تى بكرێته‌وه تاكو مێژووش شایه‌دى ئه‌م نوێگه‌ریه بێت له باڵه‌كایه‌تى، چونكه سه‌رده‌مى ئێستا تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا ئه‌وه ده‌خوازن بۆ ئه‌وه‌ى سوود به هه‌موو تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا بگه‌یه‌نێت.
|
|
بینراوه: 111 |
زیادكراوه له‌لایه‌ن: 2Koshan
| پله‌دانان: 0.0/0 | |
|
|
| شوێنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامان |
|
|
 |
| ڕۆژمێر و ئه‌رشیف |
|
 |
| گه‌ڕان |
|
 |
| هه‌ندێ پێگه‌ی تر |
|
|
 |
| ئێستا |
Total online: 1 Guests: 1 Users: 0 |
 |
|