مه‌حمود یاسین كوردی

په‌رله‌مانی (ماوه به سه‌رچوو) كوردستان به بێ گوێدانه ئیراده‌ی خه‌ڵك‌و رێز نه‌گرتنی له ده‌نگی ده‌نگده‌ری كوردستان كه له كاتی هه‌ڵبژاردن متمانه‌یان پێداوه، ئێستا سه‌رقاڵی كۆمه‌ڵێك كاری نا شایسته‌و دانیشتنی خۆ بچووكردنهوهیه كه دڵنیام هیچ په‌رله‌مانێكی خاوه‌ن شه‌هامه‌ت ئه‌مه قبووڵ ناكات، چونكه له هیچ په‌رله‌مانێكی هه‌ڵبژێدراو و هه‌ڵقوڵاوی ناو جه‌ماوه‌ری ئه‌م جیهانه‌دا نییه، هێنده ده‌سه‌ڵاتی كهمو لاواز بێت به‌رامبه‌ر حیزب‌و مه‌كته‌ب سیاسییه‌كان، بۆ دوو ساڵه له سه‌ر یه‌كه هاواری حساباتی خیتامیو دابه‌شكردنی بودجه‌ی حیزبه‌كان‌و شه‌فافییه‌ت له فرۆشتنی نهوتو داهاتی گومرگه‌كان له‌و حكومه‌ت ده‌كات، به‌ڵام هه‌ر جاره‌و به شێوازێك ههڵیدهخهتێنن. بۆیه ئه‌گه‌ر ئێمه لۆمه‌ی په‌رله‌مان بكه‌ین نابێت عاجز بێت، چونكه ئه‌مڕۆ دوای نه‌مانی شه‌رعییه‌تی یاسایی بودجه‌ی ئه‌م هه‌رێمه ته‌سلیمی دوو مه‌كته‌ب سیاسی دهكاتو، ده‌یه‌وێ به‌م په‌له په‌له‌یه ده‌ستوورێكی سهقهتو دروستكه‌ری دیكتاتۆری‌و حوكمی شمولی، به ده‌نگدانێكی سه‌یر له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له (25/7) تێبپه‌ڕێنێت، ئه‌م هه‌رێمه‌ش له دوای چه‌ند ساڵێكی تر بخاته ته‌نیشت وڵاتانی دیكتاتۆر‌و خاوه‌ن سیسته‌می ئاینی توندڕه‌وه‌ی به (هه‌ڵه ته‌فسیر كرا‌و) یان وڵاتێكی سیوكراتیو ویلایه‌تی فیقهی‌و ئاینده‌یه‌كی ره‌ش به ده‌ستی خۆی بۆ میللهتو نه‌وه‌ی نوێ دروست بكات.
به گوێره‌ی ناوه‌ڕۆك‌و مادده‌كانی ئه‌و ده‌ستووره كه په‌رله‌مانی (ماوه‌به‌سه‌رچوو) په‌سه‌ندی كردوه به تایبه‌تی له فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم، كه به بڕوای من دیكتاتۆرییه‌تێكی شه‌رعی دروست ده‌كات كه ره‌نگه رووخانی ئه‌م كیانهوه نه‌مانی ئه‌و سه‌رۆكه رۆژێك له رۆژان ببێته خه‌ون، ئه‌م ده‌ستووره «ئاینده ترسناكه‌كه»، به جۆرێك سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی له شوێنی سیسته‌می په‌رله‌مانی جێگیركردوه، هێڵێكی سه‌ره‌كی ده‌ستووری هه‌میشه‌ی عێراقی به‌زاندوه، كه ئه‌ویش له عێراق سه‌رۆك كۆمار له لایه‌ن په‌رله‌مان ههڵدهبژێردرێتو ده‌سه‌ڵاته‌كانی تهشریفیو ره‌مزییه، به‌ڵام له ده‌ستووری هه‌رێم ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له سه‌رۆكی هه‌رێم چڕبۆته‌وه، مه‌گه‌ر له ویلایه‌تی فیقهی ئێران‌و شانشینی هاشمی ئوردن‌و مهغریبو چه‌ند وڵاتێكی دواكه‌وتووی رۆژهه‌ڵاتی ناوهڕاستو ئه‌فریقیا هه‌بێت، بریاڕبوو سه‌رۆكی هه‌رێم له لایه‌ن په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێ، به‌ڵام دوای ده‌ركه‌وتنی لیستی تازه‌و ده‌نگی ناڕه‌زایی، په‌رله‌مان له‌م ده‌ستووره‌ی له مادده‌ی (61) له‌م بڕیاره په‌شیمان بوونه‌وه، كه پێشتر له به‌شی پێنجه‌م مادده‌ی 17، یاسای (1)ی ساڵی 2005 سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هات كه به‌مشێوه‌یه هاتووه (سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی-عێراق به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامه‌كانی هه‌ڵده‌بژردرێت بۆ (ویلایه‌تی) یه‌كه‌م) بوو، كه‌چی له‌م ده‌ستووره، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی به شێوازی راسته‌وخۆ دیاری كرده‌وه له لایه‌ن میلله‌ته‌وه، له مادده‌ی 61 ده‌ستوور به‌م شێوه‌یه هاتووه *»سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له رێگای ده‌نگدانی گشتیی، نهێنیی، راسته‌وخۆوه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێ، به‌و شێوه‌یه‌ی كه یاسا دیاری ده‌كات» سه‌پاندنی ئه‌م ده‌ستووره له‌م كات‌و ساته بهڵگهیهكهی حاشاهه‌ڵنه‌گره له سه‌ر مسۆگه‌ر كردنی ئایندهی پارتی‌و یه‌كێتی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی (25/7) بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له لێپرسینه‌وه‌و به‌دواداچوون رزگار بكه‌ن، له‌وه زیاتر فه‌زیحه‌و گه‌نده‌ڵییه‌كانیان ئاشكرا نه‌بێت. ئه‌و كاره‌ی پارتی‌و یه‌كێتی به په‌رله‌مانیان كرد، ره‌نگه ئه‌ندامانی ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی ئێستا عاقیبهتهكهی نه‌زانن، به‌ڵام رۆژێك دێت په‌نجه‌ی په‌شیمانی ده‌گه‌زن خۆیان شه‌رمه‌زاری نه‌وه‌ی نوێش ده‌كه‌ن، ئه‌م په‌رله‌مانه نه‌یتوانیوه نیوه‌ی به‌ڵینه‌كانی جێبه‌جێ بكات (ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی رێكخراوی ئاسكی ئه‌مریكی)، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی سیاسی نه‌بێت بۆچی له‌م یه‌ك دو هه‌فته‌یه هێنده په‌رۆشی ده‌ستوور بوو، له كاتێكدا چوار ساڵه ئه‌م ده‌ستووره فڕییداوهو به لایه‌وه نه‌چووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌وا به‌خێرایی بیریان كه‌وتۆته‌وه.
ئه‌و ده‌ستوره ویلایه‌تییه فیقهییه، جۆرێك له دیكتاتۆریه‌تی ئه‌گه‌ر به ده‌ردی ئێرانمان نه‌بات ئه‌وا بێگومان سه‌رۆكێكی وه‌كو (مه‌حمود عه‌باس) ده‌خوڵقێنێ كه ده‌توانێ ئه‌م سه‌رو ئه‌و سه‌ر به په‌رله‌مان بكات‌و هه‌ر بڕیار‌و راسپارده‌یه‌ك به ده‌ڵی سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌بێت، ده‌توانێ ره‌تی بكاته‌وه یاخود په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنیته‌وه به گوێره‌ی مادده‌ی 56 بڕگه‌ی 5 كه به‌م شێوه‌یه هاتوو سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ره‌ڕای هه‌ر دهسهلاَتێك كه به‌یاسا پێی بدرێ، ئه‌م دهسهلاَتانهی خواره‌وه‌ش پیاده ده‌كا (ده‌ركردنی مه‌رسومێك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه له‌م ده‌ستووره‌دا هاتوون) ئه‌و 24 ده‌سه‌ڵاته‌ی به سه‌رۆكی هه‌رێم دراوه، زیاتر له ده‌سه‌ڵاتی ئایه‌توڵڵاكانی ئێران نزیكه، ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم زیادهڕۆیو مه‌ترسییه‌كی هه‌یه بۆ سه‌ر كۆی سیسته‌می سیاسی هه‌رێم.
بۆیه په‌رله‌مانی كۆنه‌په‌رستی‌و دوا كه‌وتووی لای ئێمه، نه‌ك نه‌یتوانی ببێته نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی ئێمه، به‌ڵكو سه‌رۆكێكی ده‌سه‌ڵات رههاو دیكتاتۆریشمان له ئاینده بۆ دروست ده‌كات، بۆیه خه‌ڵكی كوردستان‌و خهمخۆرانو رۆژنامهنووسانو په‌رۆشانی ئه‌م گه‌له پێویسته به نه‌خێر وه‌ڵامی ئه‌و كرده‌وه‌ی په‌رله‌مان ببێته‌وه، هاوار بكات »نا بۆ سه‌رۆكێكی ویلایه‌تی فیقهی به‌ڵی بۆ ده‌ستوورێكی دیموكراسێكی پهرلهمانیو فره‌یی».
* به گوێره‌ی دوای ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان كه رایگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوی كردۆته‌وه.
|