هێرش عه‌بدلره‌حمان
دابه‌زینى دوو هێزه گه‌وره‌كه‌ى كوردستان به لیستێك، وه‌كــو نــوكتهیــهكى سیــاسیــیه ..
سازدانى: كۆشان عه‌لى زه‌مانى
په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان كورد و ئه‌مریكا، یه‌كێكه له‌و بابه‌ته هه‌ستیارانه‌ى كه له ئێستادا جێگه‌ى مشتومرِى گه‌لێك له سیاسهتمهدارو رِووناكبیرانى تایبه‌تمه‌ندى ئه‌و بواره‌یه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لێره‌دا بهرِێز(هێرش عه‌بدلره‌حمان حه‌سه‌ن)ى یارده‌ده‌رى تایبه‌تى پێشووى نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له ئه‌مریكا، چه‌ندین فاكت ده‌خاته به‌رده‌ست خوێنه‌ران به‌وه‌ى كه ئایا په‌یوه‌ندییه‌ك هه‌یه به‌ناوى په‌یوه‌ندى (كورد و ئه‌مریكا)؟! له نه‌بوونى وه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كدا كآ تاوانبارى سه‌ره‌كییه؟ بهرِێز (هێرش عه‌بدلره‌حمان) له ئێستادا به‌رپرسى (ده‌زگاى سه‌ربه‌خۆى ئه‌مریكى كورى)ییه و به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ كار له‌و ده‌زگایه‌دا ده‌كات. له ماوه‌ى رابردووش‌دا له زۆربه‌ى زانكۆكان سیمینارى ئه‌نجامداوه له‌سه‌ر كورد و هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شداری سه‌دان كۆنفرانسى تایبه‌ت به عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوهرِاست كردووه. له كۆتایى ئه‌م چاوپێكهوتنهشدا ئه‌و سیاسه‌توانه، له رِێگهى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى چه‌ند پرسیارێكه‌وه بارودۆخى هه‌رێم هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و پێشبینییه‌كانى خۆى سه‌باره‌ت به ئاینده‌ى هاوكێشه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ده‌ره‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان دهخاتهرِوو.
پرسیار: له‌م دواییانه‌وه و روونتر له‌دواى ده‌ستبه‌كار بوونى (ئۆباما) وه‌كو سه‌رۆكى نوێى ئه‌مریكا، ده‌بینین په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان كورد و ئه‌مریكا به‌ره‌و ساردبوونه‌وه ده‌چێت، هۆكارى ئه‌مه بۆچى دهگێرِیتهوه؟
هێرش عه‌بدلره‌حمان: له رابردوو له ئێستاشدا هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك نه‌بووه به‌ناوی په‌یوه‌ندی كورد و ئه‌مریكا تا به‌ره‌و ساردبوونه‌وه چووبێت. زۆر بهرِوونی دیاره كه ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ی عێراقدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا ده‌كات، هه‌ڵه‌ی سه‌ركردایه‌تی كورده تا ئێستا نه‌یتوانیوه به شوێن ئه‌وه‌دا بگهرِێت كه رۆژێك بێت له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا یه‌كبگرنه‌وه، یان رۆژێك بێت ئه‌مریكا ئیشی به كورد بێت، جگه له‌وه‌ش سه‌یر ده‌كه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا هاتووه هه‌موو په‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كوردی تیكه‌ڵ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا كردووه.
پرسیار: هۆكارى ئه‌م ساردبوونه‌وه‌یه دهگێرِیتهوه بۆ شێوازى مامه‌ڵه‌ى كورد له‌گه‌ڵ ئه‌و زلهێزه‌دا، یاخود ئه‌وه‌ى سیاسه‌تى ئه‌مریكا به‌هۆى ئامانجێكى دیاریكراوه‌وه به‌و شێوه‌یه گۆرِاوه؟
هێرش عه‌بدلره‌حمان: تۆ سه‌یری ئه‌م هه‌رێمه، بكه تا ئێستا دامه‌زراوه نییه، تا ئێستا دوو ده‌سه‌ڵات نوێنه‌ری ئه‌م هه‌رێمه‌یه، كه تۆ نه‌توانیت خه‌ڵكی خۆت رازی بكه‌یت و كاریگه‌ریت به‌سه‌ریانه‌وه هه‌بێت، چۆن ده‌توانیت كاریگه‌ریت له‌سه‌ر سیاسه‌تی وڵاتێكی گه‌وره‌ی وه‌كو ئه‌مریكادا هه‌بێت؟ هه‌ژده ساڵه نه عه‌قلیه‌تی سیاسی ده‌سه‌ڵاتداران و نه لێكدانه‌وه‌كانی به‌شی زۆری كۆمه‌ڵگای وڵاتانی ئیقلیمی به‌تایبه‌تی و، سه‌رجه‌م وڵاته ئیسلامیه‌كان به‌گشتی به‌رامبه‌ر ئایندهی كوردستان و مافی چاره‌نووسی كورد گۆرِانكاری به‌رچاو و كاریگه‌ریان به‌خۆوه نه‌بینیووه. (ئه‌وه‌تا هێنرى جهى باركى) له راپۆرتێكى شیكارییدا له‌ژێر ناوى (رێگرتن له ململانىَ له‌سه‌ر كوردستان) كه پێشكه‌شى ئیداره‌ى سه‌رۆك (ئۆباما)ى كردووه ده‌ڵێت: "هه‌ردوو (ینك) و (پدك) له رێگاى تۆرِێك له مه‌حسوبییه‌ت و به‌رپرسیارێتى و، دابه‌شكردنى پاره و قۆنته‌رات به‌خشین به دۆست و دڵسۆزان و، سه‌ركوت كردنى ئۆپۆزیسیۆن له ناوچه‌كه‌یاندا، ده‌یانه‌وێت رۆڵى خۆیان پێشخه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌م دوو پارته كاریان كردووه بۆ هاندانى دروستبوونى حیزبى ملكه‌چ و خواردهست و، هاتنه‌كایه‌وه‌ى رۆژنامهگهرییهكى ژێرده‌ست و گوێرِایهڵ". كه‌واته گه‌ر ئه‌مه راى لێكۆڵهرهوهیهكى ئه‌مریكى بێت سه‌باره‌ت به كورد، ئه‌وا نابێت جارىَ چاوهرِىَ بین ئه‌مریكا حیسابمان بۆ بكات.
پرسیار: به‌رپرسانى ئه‌مریكا ئه‌وه‌یان راگه‌یاند كه ئه‌وان بۆ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا په‌یوه‌ندى به به‌غداوه ده‌كه‌ن و، له رێگه‌ى ئه‌وانه‌وه په‌یامیان به ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نن، ئایا ئه‌مه ماناى ئه‌وه نییه كه ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كى ره‌سمى ئه‌م هه‌رێمه ناخوێنێته‌وه؟
هێرش عه‌بدلره‌حمان: كوردستان هه‌رێمێكه له عێراق نه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وتێكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ كورد به پله‌ی یه‌كه‌م له چوارچێوه‌ی عێراقدایه، ئه‌وه‌ی كورد و ئه‌مریكاى له‌یه‌ك نزیك كردۆته‌وه شهرِی دژه تیرۆر و بونیادنانه‌وه‌ی عێراقی دوای (سه‌دام) بوو. به نسبه‌ت شهرِی دژه تیرۆره‌وه ده‌وڵه‌تی تریش زۆر هه‌یه كه ته‌نیا به شه‌فه‌یی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكان، هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ی عێراق رووی له بوژانه‌وه‌ی سیاسی و ئه‌منی و سه‌ربازی و ئابووری كرد ره‌نگه په‌یوه‌ندی (كورد ـ ئه‌مریكا)ش وه‌ك خۆی نه‌مێنێته‌وه و گۆرِانی به‌سه‌ردا بێت.
پرسیار: له ماوه‌ى پێشوودا سه‌ركرده‌كانى دوو حیزبى ده‌سه‌ڵاتدار دڵنیایى ئه‌وه‌یان ده‌دایه هاوڵاتیانى هه‌رێم، كه گوایه هاوپه‌یمانیه‌تى له‌نێوان كورد و ئه‌مریكادا هه‌یه، ئایا ئه‌مه تا چه‌ند له راستیه‌وه نزیكه؟
هێرش عه‌بدلره‌حمان: ئه‌مریكا دوو چاوی هه‌یه، ئه‌گه‌ر زیاتریشی هه‌بێت هه‌ر یه‌ك شت ده‌بینێت، ئه‌ویش به‌رژه‌وه‌ندی بۆ سه‌ركه‌وتن یان پیگهیشتنیشی ئاماده‌یه تۆ بسوتێنێ، ئه‌مه شتێكی تازه نییه، به‌س دووباره ده‌بێته‌وه و په‌ندی لێ وه‌رناگرین! ئه‌مریكا به پێی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی كارده‌كات و سیاسه‌ت له ئه‌مریكادا له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسۆزی دانه‌مه‌زراوه، ئه‌وه‌شت بیر نه‌چێت ئه‌مریكا له پرۆسه‌ی رزگاریی عێراقدا هاوكاری كوردی كرد بۆ له‌ناوبردنی گروپه تیرۆریستییه‌كانی كوردستان، هه‌روه‌ك نابێت ئێمه چاوهرِوانی هه‌موو شتێك له ئه‌مریكا بكه‌ین.
پرسیار: ئاینده‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و هه‌رێمى كوردستان چۆن ده‌بینیت؟
هێرش عه‌بدلره‌حمان: ئه‌مریكا له ئێستادا گرنگی به سه‌ركه‌وتنی پلانه‌كه‌ی خۆی ده‌دات له عێراق، كه ئه‌ویش بنهبرِكردنی تیرۆر و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی عێراقێكی به‌هێزه، كه بتوانێت كۆنترۆڵی سنوره‌كانی خۆی بكات و، توانای روبهرِووبوونهوهی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی هه‌بێت كه بۆ ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا مایه‌ی مه‌ترسین. ئه‌مریكا تا پێش ئه‌وه‌ی سوننه رۆڵیان هه‌بێت، به واتایه‌كی تر تا پێش دروستكردنی هێزه‌كانی سه‌حوه گرنگییه‌كی زۆری به كورد ده‌دا، ئه‌مه‌ش بۆ راگرتنی باڵانسی حكومه‌ت و هه‌ره‌س نه‌هێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی (مالیكی)، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی دیارده‌ی پاشه‌كشه‌كردنی وه‌زیره‌كانی سوننه كه‌م بۆته‌وه و دوای ئه‌وه‌ی له رووی سه‌ربازییه‌وه سوننه (سه‌حوه)یان پێكهێناوه، ئێستا ئه‌مریكا گرنگییه‌كی ته‌واویان پێده‌دات، له‌م سۆنگه‌یه‌وه هه‌ڵكشانی كێرڤی هێزێكی تر له عێراقدا داكشانی هێزی تری به‌دوادا دێت، بۆیه ده‌بێت ره‌چاوی ئه‌وه بكرێت كه له‌وانه‌یه گۆرِانی ستراتیژی ئه‌مریكا له عێراق دۆخێكی وا بێنێته ئاراوه كه ئه‌گه‌ر كورد جه‌سوورانه گه‌مه‌ی سیاسه‌ت نه‌كات، ره‌نگه په‌راوێز بخرێت.
پرسیار: هه‌رێمى كوردستانى عێراق به‌شێوه‌یه‌كى ره‌سمى نه‌وت ده‌نێرێته ده‌ره‌وه، ئایا ئه‌م هه‌نگاوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێم له ئێستادا تا چه‌ند به ته‌ندروست سه‌یر ده‌كرێت، له كاتێكدا به‌شێك له سه‌ركرده‌كانى دوو حیزبى ده‌سه‌ڵات ئه‌م هه‌نگاوه به (ده‌سكه‌وتى مێژوویى و نه‌ته‌وه‌یى) سه‌یر ده‌كه‌ن؟
هێرش عه‌بدلره‌حمان: بۆ ئێستای هه‌رێم هیچ پێویست نه‌بوو په‌له بكرێت، چونكه ئێمه سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی باشمان هه‌یه له مه‌ركه‌ز و گومرگه‌كانی كوردستان، جگه له‌وه‌ی كه زۆربه‌ی گرێبه‌سته‌كان گوماناوین ئه‌بوو حكومه‌تی هه‌رێم دووربین بووایه له مه‌سه‌له‌ی ناردنی نه‌وت و، ئه‌كرا پێنج ساڵی تر ده‌ستی كردبا به‌م پرۆسه‌یه.
پرسیار: گه‌نده‌ڵى یه‌كێكه له‌و پهتایانهى كه له‌م هه‌رێمه‌دا به راده‌یه‌كى زۆر باسى لێوه ده‌كرێت، له هه‌مان كاتدا به شێوه‌یه‌كى عه‌مه‌لى هه‌وڵنه‌دراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه‌یه، چۆن بتوانین روبهرِووى ئه‌م دیاره‌یه ببینه‌وه؟
هێرش عه‌بدلره‌حمان: گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان به فراوانی بڵاوبۆته‌وه و، بووه‌ته وهیشوومهیهكی كۆمهڵآیهتیی گه‌وره، ره‌گه‌كانی قوڵن و چنگیان به گشت لایه‌نیكی كۆمه‌ڵگه‌دا كردوه، ده‌توانین بڵێین ئه‌و هیزانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتیان گرته‌ده‌ست ئه‌زموونی بهرِێوهبردنیان نه‌بوو، یان ده‌توانین بیانخه‌ینه كاته‌گۆری ئه‌وه‌ی كه میژوو له رابردوودا سه‌لماندویه‌تی كه هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك به خه‌باتی چه‌كداری بێته ده‌سه‌ڵات به‌ره‌و گه‌نده‌ڵی هه‌نگاو ده‌نێت. ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ش شهرِكردنی كارێكی ئاسان نییه، به تایبه‌ت كه ئێستا ده‌سه‌ڵات لای بنه‌ماڵه‌كانی هه‌موو حیزبه كوردیه‌كانه. بۆ چاره‌سه‌ركردن ده‌بێت بێیت هه‌موو ده‌موچاوه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردی بگۆرِیت، ئه‌وانه‌یشی ئێستا له میدیاكانى حیزب باسی چاكسازی ده‌كه‌ن، ئه‌وانه كه‌سانی یه‌كه‌می گه‌نده‌ڵی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ن.
پرسیار: مانگێك دواى ئه‌نجامدانى ئه‌م چاوپێكه‌وتنه هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى و په‌رله‌مانى هه‌رێم ئه‌نجام ده‌درێت، ئومێد ده‌كه‌یت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌ره‌تاى گۆرِانى هاوكێشه سیاسییه‌كانى هه‌رێم بێت؟
هێرش عه‌بدلره‌حمان: گومانی تێدانییه كه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه زۆر جیاواز ده‌بێت له‌وانی پیشووتر، كۆمه‌ڵێك هێزی كارای ئۆپۆزسیۆن به‌شدارن و، ده‌نگی باشیش ده‌هێنن و ئاراسته‌كه دهگۆرِن. له هه‌مان كاتدا یه‌كه‌م جاره له میژووی سیاسی‌دا له هه‌رێمێكی بچووكی وه‌كو كوردستان، دوو هیزه‌ی گه‌وره وه‌كو هاوپه‌یمان به لیستێك دابه‌زن، كه ده‌كرێت وه‌ك نوكته‌یه‌كی سیاسی سه‌یر بكرێت. ده‌توانین بڵێین ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ئه‌گه‌ر نه‌توانێت گۆرِانی ریشه‌یش بكات، ئه‌وه مسۆگه‌ر زه‌مینه خۆش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به پرۆسه‌ی جددی گۆرِانكاری بكرێت، چونكه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌ژده ساڵه حوكم ده‌كات درزی تێكه‌وتووه، له خۆیدا جه‌مسه‌رگیری كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ دروست بووه و كه‌وتوونه‌ته ناو ململانێ و ناكۆكی دژواره‌وه، ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ده‌بێت ئه‌و هه‌ڵبژاردنه گۆرِان بكات.
پرسیار: تا چه‌نده هه‌ل و ده‌رفه‌تى سه‌ركه‌وتن بۆ لیسته‌كه‌ى دوو حیزبى ده‌سه‌ڵات له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌یه؟
هێرش عه‌بدلره‌حمان: ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا هه‌وڵ ده‌دات به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یانه پاوانخوازانه بیپاریزن و، بوون به یه‌ك لیستی ئه‌وان بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه مانای ئه‌وه‌یه كه دڵنیان وه‌كو جاران ده‌نگ ناهێنن و، ئه‌گه‌ر پرۆسه‌كه بێ فرتوفێڵ بهرِێوهبچێت، ئه‌و لیسته‌ی ئه‌م دوو حیزبه له خوار (40) كورسییه‌وه ده‌هێنن.
|