به‌رێزان
جه‌ماوه‌ری تێکۆشه‌ری کوردستان
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان
سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان
سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی کوردستان
ڕیکخراو و سه‌نته‌رو ناوه‌نده ڕۆشنبیریه‌کان
دوابه‌دوای هاتنی سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین مه‌حمود عه‌باس بۆ هه‌رێمی کوردستان و کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێم و به‌رپرسانی دیکه‌ی کوردستان، ده‌نگۆی ئه‌وه له‌مێدیا کاندا بڵاو کرایه‌وه که ژماره‌یه‌ک ئاواره‌ی فه‌له‌ستینی دێننه کوردستان و نیشته‌جێ ده‌بن.
ئێمه له‌ناوه‌ندی ئاینده بۆ پرسه‌کانی گه‌نج که‌ناوه‌ندێکی سه‌ربه‌خۆی گه‌نجانه و کار له‌پێناو پرسه‌کانی تایبه‌ت به‌گه‌نج ده‌کات ، هاتنی ئه‌و ئاواره فه‌له‌ستینیانه بۆ باشووری کوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه.
به‌ڕێزان
ئێمه پێمان وایه هاتنی ئه‌و فه‌له‌ستینیانه جگه له‌وه‌ی له‌ڕووی سیاسیه‌وه زیان به‌پێگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌گه‌یه‌نیت له‌ناوچه‌که، ده‌بێته هۆی تێکه‌ڵ بوون به‌هاوکێشه‌ی عه‌ره‌ب – ئیسرائیل، ئه‌مه